وتەبێژی وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، وێستگەی دووەمی هەڵمی خەبات كەوتۆتە كار و بەوەش کۆی بەرهەمی کارەبای هەرێمی کوردستان 3هەزار مێگاواتی تێپەڕاند.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەشی یەکەمی وێستگەی هەڵمی خەبات کە 150 مێگاوات بوو لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە خرایە کار، ئەمڕۆش وێستگەی دووەم دەکەوێتەکار کە 150 مێگاواتی تر کارەبا دەدات.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر خواستی كارەبا زیاد نەكات، ئێستا دەتوانین كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بکەین، واتە بەشێوەیەكی گشتی لەم هاوینەدا كارەبای نیشتمانی لە 16 كاتژمێر كەمتر نابێت.
بە خستنەکاری ئەم وێستگەیە، ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 3هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە.