لیستی قۆناغی دووەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی مینحەیان بۆ خەرج دەکرێ ڕاگەیەنرا

دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (٤۷٤) لە رێکەوتی ۲٤ / ٦ / ٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی مينحەی (۱۹۷) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنوسیان کردووە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ۲٠۲۱ .
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی مینحەکەیان.

ھەواڵی زیاتر