ەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی کوشتنی هونەرمەند جوانڕۆ کەریم ناسراو بە “جوانڕۆی باڵەبان” کە کارمەندێکی وەزارەتەکەیانە راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، “تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی پەلکەڕەش کە دەکەوێتە نێوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.”
ئەو هونەرمەندە کە خەڵکی سلێمانییە، شەوی رابردوو لە هەولێر کوژراوە. نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان دەڵێت، شەوی رابردوو بۆ نانخواردن چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، “ئەمڕۆش تەرمەکەی لە دێگەڵە دۆزراوەتەوە”. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، جوانڕۆ کەریم “ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.” هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات، “وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتووەتەبەر و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین.”