مستەفا چاوڕەش: كێشەی تەقەكردنەكەی سلێمانی چارەسەر کرا


بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی رایگەیاند، كێشەی تەقەكانی ‏شەوی رابردوو چارەسەركرا ‌و بریندارەكانیش كە 11 كەس بوون 5یان ‏چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.‏
 

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای ‏یەكەكانی 70، كێشەی تەقەكانی شەوی رابردوویان چارەسەر كردووە، ‏گوتیشی “لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەكان ‌و نۆزانی كوڕی كاك شێخ جەعفەر ئامادەبوو، بە رێككەوتن ‌و رەزامەندیی هەموویان ‏كێشەكە چارەسەركرا ‌و لایەنی كەمتەرخەمیش لە رووداوەكەدا رووبەڕووی دادگا ‌و یاسا دەكرێتەوە”.‏ لەبارەی رەوشی بریندارانی شەڕەكەش بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی ‏یەكێتی گوتی “بەداخەوە لە شەڕەكەدا 11 كەس برینداربوون، ئێستا ‏‏5یان چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهشتووە ‌و چارەسەری پێویستیش بۆ ئەوانی دیكە دەكرێت”.‏ 

نیوەشەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە ‏لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون.

روداو

ھەواڵی زیاتر