بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دوو هێزی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەقە لە یەکتر دەکەن.
سەرچاوەیەک بە باڵکێشی ڕاگەیاند، هێزی ئاڵتونی سەر بە شێخ جەعفەر و ئاسایشی سلێمانی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوەتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی سەر بە هێزی ئاڵتونی کوژراوە و حەوت کەسی دیکەش لە هەردوو لا بریندار بوون.