لە قەزای ماوەت 20 دۆنم پوش و پاوان سووتا
لە سنووری قەزای ماوەت 20 دۆنم پوش و پاوان سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دانیشتوانی گوندی ( گوێزڵێ )ی سەر بە قەزای ماوەت ئاگادار کرانەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنورەکەیان ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری لەگەڵ ئاگر کوژێنەوەی ماوەت و دانیشتوانی گوندی گوێزڵێ توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ .
زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی نزیکەی ( ٢٠ ) پوش و پاوان .