خامنەیی بۆ كازمی: تۆڵەی سولەیمانی دەكەینەوە

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا خامنەیی بە كازمی وتووە: تۆڵەی كوشتنی قاسم سولەیمانی لە ئەمریكا دەكەینەوە.

عەلی خامنەیی لەكۆبونەوەكەیدا لەگەڵ مستەفا كازمی وتویەتی: “هەندێك لایەن بەرهەڵستیی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران دەكەن، لە سەرووی هەمووشیانەوە واشنتن، بەڵام پێویست ناكات لێی بترسێین، چونكە ئەمەریكا هیچی پێ ناكرێت”.

لە بارەی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و ئەمریكاوە، غەلی خامنەی وتوی: ئێران دەستوەردان لە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا ناكات، و باوەڕمان وایە ئەمریكا لە هەر وڵاتێكی ناوچەكەدا بێت زیان بەو وڵاتەش دەگەیەنێت.”

ھەواڵی زیاتر