چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە ، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دوای جەژنی قوربان سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراون دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەردانەکە بە چەند مەرجێک دەبێت و تەنیا سێ کەسی پلەیەکی سزادراوەکە رێگەیان پێ دەدرێت،ئەوەش بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و مەرجێکی دیکە ئەوەیە ئەو کەسانەی سەردان دەکەن دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ناسنامەیان پێ بێت و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەستنی ماسک و دەستکێش جێبەجێ بکەن.
چاکسازی گەوران ئاشکرایکردوە دواتر بە پێی بلۆک و ڕاڕەوەکانی ناو چاکسازی، سزادراوان و کەسوکاریان لەکاتی سەردانیکردنە ئاگاداردەکرێنەوە.