پارتی بۆ یەکێتی: بەبێ ئێوەش دانیشتنەکانی پەرلەمان راناگرین

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر یەکێتی سووربێت لەسەر راگرتنی فراکسیۆنەکەی، دانیشتنەکانی پەرلەمان بە بڕیاری حیزب پەک ناخەن و پەرلەمان دانیشتنی خۆی بەبێ ئەوان دەکات.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەتەوە و لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەکانی فراکسیۆنی یەکێتیی لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتییەوە گفتوگۆیان کردووە و یەکێتیی سووربووە لەسەر ئەوەی کارەکانی لە پەرلەمان راگرێت.

ئومێد خۆشناو وتی” ئێمەش بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان وتووە کە دانیشتنەکانی پەرلەمان ناوەستن و بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام دەبن و بەبڕیاری حیزب کاری پەرلەمان راناگیرێ”.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر داوای لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی حیزبەکە هەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی خستە دەنگدان و بە دەنگی 65 ئەندامی سەرکردایەتی پەسندکرا.

ھەواڵی زیاتر