تەقینەوەیەك لە دیالە ڕوویدا

كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە دیالە ڕوویدا، بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی میدیای باڵكێش كەسێك گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن

سەرچاوە ئەمنیەكانی عێراق ڕایانگەیاند: لە دیالە تەقینەوەیەك ڕوویداوە بە هۆیەوە كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش گیانی لە دەستداوە و شەش كەسیش بریندار بوون.

سەرچاوەكە وتیشی: تەقینەوەكە لە خانوێكدا ڕوویداوە لە ڕێگەی بۆمبی دەستییەوە ئەنجامدراوە و لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس لە لێكۆڵینەوەدان لە شوێنی ڕووداوەكە.

ھەواڵی زیاتر