ئەو گەنجەی لە ڵایڤی فەیسبووک ئاگری لەخۆی بەردا، گیانی لەدەستدا.
دوانیوەڕۆی 6.5.2021 لە گەڕەکێکی هەولێر، گەنجێک لە فەیسبووک لایڤی کردەوە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
گەنجەکە ناوی (س. ئـ)ـە. دوای ئەوەی کە چەند هاوڕێیەکی لە رێگەی فەیسبووکەوە ئاگادار کردووەتەوە، ئاگری لە جەستە خۆی بەرداوە.
ئەو گەنجە تەمەنی 19 ساڵانە و لە دوو نەخۆشخانەی هەولێر کرێکاری کردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.