سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە


سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایەبتی دەکەم.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان:  

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م. پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی. هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم. مسعود بارزانی

ھەواڵی زیاتر