دوایە ئەوەی زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕایگەیاند: توانیویانە نزیكببنەوە لە قۆناخی كۆتایی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و تاڕادەیەكی زۆریش سەركەوتووبن، حكومەتی بەڕیتانیا بۆ نەهێشتنی زیانەكانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا مووچەی 900 هەزار كارمەندی حوكمی وڵاتەكەی زیاد دەكات.
میدیایی بەڕیتانیا ڕایگەیاند: حكومەتی بەڕیتانیا پلانی داناوە كە سیتمی وڵاتەكەی و مووچەی كارمەندانی دەوڵەت بگۆڕێت وبەشێوازێكی نوێ لە وڵاتەكەدا كاریی یاسایی و كارە دەوڵەتیەكان بەڕێوە ببرێت ئەوەش بۆ ئەوەیە كە دەوڵەت بتوانێت بەشێوەیەكی باشتر شوێنەواریی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا لاببات