ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژن دەدرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.

دەقی ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف لەوبارەوە

ئاگاداریەک لەوەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە ١١ ئایار لێژنەی باڵای بینینی مانگ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێ ی بەڵگە زانستی وشەرعیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن .

تێبینی :

دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات.

لەگەڵ ڕێز

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

١١⁄٥⁄٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر