لە چەمچەماڵ دوو ڕاوچی دەستگیرکران
بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆرش دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنینی سنووری چالاکییەکانیان، لە ئەنجامدا توانیان لەسەر چەمی باسەڕە لە سنووری گوندی ( کانی مامە ) دوو ڕاوچی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون.
پۆلیسی چەمچەماڵ دەڵێت: هاوکات دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەک ماسی ڕاوکراو و هەروەها سێ تۆڕی ڕاوی ماسی .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.