دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاهوو نیوزی ئەمریکی لەسەر وردەکاری ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە تێیدا ناوی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو ئەو راپۆرتە و ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ ئاگایە.
گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و پابەند بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە نین و لە دەرەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان کار دەکات کە تایبەتە بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان-عێراق.
لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکەی یاهوو نیوزدا بە روونی باس لەم تێوەگلان و بەشدارییەی هێزەکانی CTG دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە راپۆرتەکەدا بە روونی ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە لاوێن ئازادی گوتەبێژی لاهوور جەنگییەوە کردووە بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر بەشداریی و تێوەگلانیان لە بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانیدا بدەن.
ئێمە دووبارە رایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە.
پێشنیار دەکەین کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر ئەو راپورتە بکات بۆ ئەوەی راستییەکان بو رای گشتی ئاشکرا بکرێن.