قەتەر دوو نەخۆشخانە پێشكەشی عێراق دەكات

سەرۆك وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند: دوو نەخۆشخانەی گەڕۆك پێشكەی عێراق دەكات ئەوەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵاتدایە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا هاتووە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ خالید بن خەلیفە ئال سانی هاوتا قەتەرییەکەی پێگەیشتووە و گفتوگۆیان لەبارەی “پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندن” کردووە.

شێخ خالید بن خەلیفە ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە تەندروستییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەڕێگەی پێشکەشکردنی دوو نەخۆشخانەی گەڕۆک.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی  سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئەو دوو نەخۆشخانەیە یەکێکیان لە پارێزگای زیقار دەبێت و ئەوی دیکەش لە قەزای فەللوجەی پارێزگای ئەنبار دەبێت بۆ ئەوەی توشبوانی كۆرۆنا بتوانن سودی لێوەربگرن.

ھەواڵی زیاتر