نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی دەستنیشانکرا

د.حەمدی شەنگالی کە پێشووتر بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە، وەک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بۆ هەر 22 وڵاتی عەرەبی دەستنیشانکرا، بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی زیاتر لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی تایبەت ڕاگەیاند: ئێستا د.حەمدی شەنگالی سەرقاڵی کردنەوەی ئۆفیس و دانانی ستافی تایبەتە بە کارەکانی. لەلایەن سەرۆکی حکومەتیشەوە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە لەوڵاتانی عەرەبی نوێنەرایەتی بکاتەوە، لەبوارەکانی دبلۆماسی و سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان … هتد.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەگەر سەرۆکی حکومەت بەهەر هۆکارێک نەتوانێت بەشداری بۆنە و کۆنفراس و کۆبوونەوە و دیدارەکان لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی بکات، ئەوا ڕاستەوخۆ د. حەمدی شەنگالی بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت بەشدار دەبێت.

ھەواڵی زیاتر