دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، لە دادگای سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ، مامۆستای ئایینی تۆماردەکات.
کەریم قەرەچەتانی دەڵێ:’ لەسەر داوای خەڵک پەشیمان بوومەتەوە لەوەی کە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکەم، بەڵام سکاڵای یاسایی لەسەر مەلا هەڵۆ تۆمار دەکەم چونکە هێرشی کردوەتە سەرم”.
دەقی پەیامەکەی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی
ھاوڕێیانی بەرێز:
لەسەر داوای ژمارەیەک مامۆستای ئاینی بەڕێزو ھاوڕێ و خۆشەویستان کە پەیوەندیان پێوە کردم و کۆمێنتیان بۆ نووسیم کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژی شەممە ناکەم بەڵام پەنا بۆ یاسا دەبەم و لە دادگا شکات لە ئەو مامۆستا بەرێزە دەکەم و ھەردوو ڤیدیۆکە پێشکەش بە دادگا دەکەم و با لە دادگا ئەو تۆمەتانەی داویەتە پاڵم و خەڵک لە دژم ھاندەدات و مەبەستی ناوزڕاندنی منە، بیسەلمێنێ، دادگاش ھەر بریارێک بدات من ملکەچی دەبم.
د. کەریم شەریف قەرەچەتانی
٢٠٢١/٥/٥