تەقینەوەی کەشتییەکی ئاسمانیی چین مەترسی لەسەر زەوی دروست دەکات

کەشتییەکی ئاسمانیی چین لە بۆشایی ئاسمان تەقیوەتەوە و مەترسی گەورە لەسەر دانیشتووانی زەوی دروست دەکات.

بە گوێرەی ھەواڵێکی سپەیس نیوز، کە تایبەتە بە ھەواڵەکانی بۆشایی ئاسمان، کەشتییەکی ئاسمانیی چینی کە کێشەکەی 21 تۆن دەبێت، دوای نەمانی کۆنتڕۆل تەقیوەتەوە و بەمەش زیانەکانی تەقینەوەکە دەگاتە سەر زەوی.

لە ھەواڵەکەی سپەیس نیوزدا ھاتووە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیھانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری وایە لە ماوەی یەک ڕۆژی ئایندەدا تەقینەوەکە بگاتە سەر زەوی.

ھەواڵی زیاتر