مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی لەبارەی یەکلیستی یەکێتی و گۆڕانەوە دەڵێ:” بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە”.
مەلا بەختیار نوسیویەتی: هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە.
دەقی نووسینەکەی مەلا بەختیار
هەڵبژاردن و هاوپەیمانی یەكێتی – گۆڕان
سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەك لە نیوان توانای كاندید و كاریگەری حیزبەكان لە مەحەك دەدات.
زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ، لافەكانیان چەند بڕ دەكات !
حیزبەكانیش، بۆیە سوربون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی، هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی و نادادپەروەری.
لە كوردستاندا، تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری..گولاجە عیلاج نییە !