پیاوێك دەستڕێژی گولـلەی لە هاوسه‌ره‌كه‌یی و دوو برا و دایکی هاوسەرەکەی خۆی کرد و سەرجەمیانی كوشت.
ئه‌مڕۆ له پارێزگای كه‌ربه‌لای عێراق، پیاوێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی و خه‌سووی و دوو له براكانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و هەموویانی کوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی ڕایگەیاند، بڵاویکردەوە هاووڵاتییه‌ك له پارێزگای میسانه‌وه چووەتە کەربەلا و هێرشی كردوه‌ته سه‌ر خێزانی هاوسه‌ره‌كه‌یی و دایك و دوو له براكانی كوشتووه، هه‌روه‌ها برایه‌كی دیکه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداركردوه.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە له ناوچه‌ی حووری پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕوویداوه، هۆكاره‌كه‌شی “كێشه‌ی کۆمەڵایەتی” بووە.