مستەفا کازمی سەردانی ئێران دەکات

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئێران دەکات

عەلی رەزا موعزی، سەرۆکی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئێران رایگەیاند”سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ تاران دوو رۆژ دەخایەنێت و شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریشی لەگەڵ دەبێت، کە لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، کارەبا، دارایی، بەرگری، تەندروستی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێکهاتوون”.

  موعزی دەڵێت “رەزا ئەردکانی، وەزیری وزەی ئێران لە فڕۆکەخانەی مەهر ئاباد پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دواتر ڕێوڕەسمی پێشوازی لێکردنی کازمی لەلایەن حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران بەڕێوەدەچێت

 ئەمە یەکەم سەردانی مستەفا کازمییە بۆ دەرەوەی عێراق وەکو سەرۆک وەزیران، پێشتر بڕیاربوو سەردانی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی شاسەلمان گەشتەکەی هەڵوەشایەوە.

ھەواڵی زیاتر