دادگای هەولێر سزای زیندانی تاهەتایی بۆ بكوژەکەی حاجی جەمیل دەركرد

دوای ئەوەی رۆژی شەممە 15-02-2020 کەسێک بە چەقۆوە هێرشی کردە سەر مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەگەرەكی 99ی زانكۆ لە هەولێر، پیاوێکی 78 ساڵی بە ناوی حاجی جەمیل محمد بریندارکرد، رۆژێك دوای روداوەكە مام حاجی جەمیل بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا،دوای ساڵێك و دوو مانگ لەلایەن دادگای هەولێرەوە بكوژەكە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بۆ دەركرا.

هەر لەهەمان شوێنی روداوەكە بكوژەكە دەستگیركراو رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو کەسە ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بووە.

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو دواجار ئەمرۆ لەلایەن دادگاوە سزای زیندانی كردنی هەتا هەتایی بۆ بكوژەكە دەرچوو.

پێشتر تاوانبارەکە بریاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، بەڵام لەبەرئەوەی تەمەنی نەگەیشتووەتە 20 ساڵ سزاكە گۆراوە بۆ هەتاهەتایی.

ھەواڵی زیاتر