وەرزش و ھونەر دوو ئاوێتەی تواوەن، سیاسەتیش لە دواوەیان

ئەوەی ئێستا لە ئەوڕوپا بە سەرکردایەتی فلۆرێنتۆ پێرێز لەبواری وەرزش و بە تایبەت تۆپی پێ دەگوزەرێ، لە شوێنی چامیۆنسلیگ بڕیارە سوپەرلیگ بە بەشداری یانە گەورەکانی ئەوڕوپا بکرێت، بە بڕوای من وەرزش نییە. سیاسەتە بۆ بە دەستھێنانی ئابووری وەرزش و تۆپی پێ ناشیرین دەکەن.

چۆن و بۆچی؟

بەنکی (JP Morgan)ی ئەمەریکی پارەی وەبەرھێنانی سوپەرلیگ دابین دەکات!
ھۆکار چیە؟ ھۆکار ئەوەیە تۆپی پێ لە ئەمەریکا لە پلەی یەکەم و جەماوەری نابینرێ، ئاگەدار بن مەبەستم ئەمەریکای لاتین نییە، لە ئەمەریکا خولی NBA تۆپی باسکە بەناوبانگترینە. ئەوە ھۆکارێکە تا زیاتر یاریەکانی تر وەک تۆپی باسکە، بە جەماوەری بکا.

چۆن و بۆچی سوپەرلیگ لەوکاتە بڕیاری لێدرا؟ ھەرچەندە ساڵی 2009 ئارسین ڤینگەری ڕاھێنەر وتی دوای دە ساڵیتر خولێکی تر شوێنی چامیۆنسلیگ دەگرێتەوە، ڕێک مەبەستی ئەو خولەی ئێستا سوپەرلیگ بوو کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو ساڵ لە وادەی دیاریکراوی خۆی دواکەوت.

سەبارەت بە دەنگۆی مۆندیالیش کە ئەو یاریزانانەی بەشداری خولی سوپەرلیگ بکەن، لە مۆندیال بێبەش دەبن ھۆکارەکەی ھەردوو وڵاتی (سعودیە و ئیمارات)ـن، چونکە ئەوان کێشەی سیاسی و ئابووریان لەگەڵ وڵاتی قەتەر ھەیە و دەیانەوێ مۆندیالی 2022 لە قەتەر ئەنجام نەدرێ، ئەگەر ئەنجامشدرا مۆندیالێکی بێ ئاست و بێ ئەستێرە و بێ ھەموو شتێک بێت بەتایبەت لەڕووی ئابووری قەتەر زەرەرێکی زۆر بکا و دەشیکات ئەوکات.
بۆیە بڕیار و پاڵەوانیەتیەکە ئەوەندەی سیاسی و ئابووریە ئەوەندە وەرزشی نییە، چونکە دەیانەوێ لە ڕێگەی وەرزشەوە سیاسییەکان لە ئابووری ھەندێ وڵات و شوێن و پێگە بدەن.

ماڕادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی جیھان دەیگوت: بەرپرسانی فیفا و یوفا دز و گەندەڵن.

ھونەر عومەر

ھەواڵی زیاتر