سلێمانی.. حەوت کەس بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە 20 رۆژدا دوو بازرگان و پێنج بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان ژنە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لە 20 رۆژی رابردوودا شەش پیاو و ژنێکیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە دوو لەوانە بارزگان بوون و یەکێکیان دانیشتووی قەزای شەقڵاوەیە و بەهاوکاری یاریدەرێتی ئاسایشی تەقتەق-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیرکراوە کە یەک کیلۆ و 200 گرام کریستاڵی پێبوە، پێنج کەسەکەی دیکەشیان بەکارهێنەرن و دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، ئەوماددانەی بەکاریانهێناوە لەجۆری کریستاڵ و حەشیشەن.

لە راگەیەنراوکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان حەوت کەسن و بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦) و (٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ راگیراون.

ھەواڵی زیاتر