سەرچاوەیەک لە پۆلیسیی خۆجێی کەرکووک بە میدیا نێوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، “چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەردوو بیری نەوتی 154 و 159یان لە نزیک قەزای دوبز لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە کە دەکەوێتە سنووری کێڵگەی نەوتی بای حەسەن”.
سەرچاوەکە ئەوەشی زیاد کرد، “هەردوو بیری نەوتەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی دانیشتووانی ناوچەکەیە کە پاسەوانی کێڵگەکە دەکەن و، هێزە ئەمنییەکانی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە دەربارەی رووداوەکە”.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر