مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوژرانی ژنەکەی هەولێر ڕایگەیاند، ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی
نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات.
کۆمەڵگەی ئێمە ، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی. لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان.