پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند “هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت” جێی نیگەرانییانە و بە تووندی سەرکۆنەی دەکات. 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ‏‎”بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکەم. ‏‎دەستوەردانە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراونییە و هێرشە دووبارەکانی سەر پایتەخت جێی نیگەرانیمانە”. ‏‎

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پاراستنی ئارامی هەرێمی کوردستان بە کاری سەرەکییان ناودەبات و دەشڵێ: “بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی پاڵپشتی خۆی پیشان دەدات بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە سزای خۆیان بگەن”. بافڵ تاڵەبانی هەروەها دەڵێت، ‏‎لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەماهەنگیدا دەبن كە “ماندوونەناسانە یارمەتیدەرمانن لە جەنگی دژی تێرۆر”.

ھەواڵی زیاتر