ڕیاڵ مەدرید ھەڵمەتی فرۆشتنییاریزان دەست پێدەكات

ھەرچەندەڕیاڵ مەدرید لەم چەند ساڵەی دواییدا لە جیاتی فرۆشتن ، بە خواستن یاریزانی بۆ ئەویانانە بەڕێدەكرد ئارەزوویان لێك بوو، بەڵام لە ئێستا دا یانەكە سیاسەتی فرۆشتنییاریزان پیادە دەكات و ھەریاریزانێك لای زینەدین زێدانیڕاھێنەر خوازراو نەبێت بەشێوەكییەكجارەکی دەیفرۆشێت.

وەرگێڕان : شەماڵ سۆفیانی 


لەم نێوەندەشدا لیستێكیاریزان ناویان ھێنراوە تا لە ماوەی ھاوینەی گواستنەوەییاریزانان بفرۆشرێن ، لە بەناوبانگترینی ناو لیستەكەش ناوی گاریس بەیڵی وێڵزی  و جەیمسڕۆدریگێزی كۆڵۆمبی دێن .


سەرەتای ھەڵمەتەكەش بە فرۆشتنی ھەریەكە لە خاڤی سانچێز بۆ بەلەد وەلید بەرانبەر ٣ ملیۆنیۆرۆ و ئەشرەف حەكیمی بۆ ئینتەرمیلان بەرانبەر ٤٥ ملیۆنیۆرۆ دەستیپێكردووە.


ڕۆژنامەی ماركای نزیك لەڕیاڵ مەدرید دەڵێت كە ئیدی نۆرەی فرۆشتنی ھەریەكە لە دانی سیبایۆس ، خیسۆس فایێخۆ و خۆرخی دی فرۆتۆسە.

ھەواڵی زیاتر