لە هەڵەبجە دەرگای مزگەوتەكان كرانەوە

ژووری ئۆپراسیۆنی رووبەڕووبوونەوی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ كۆبوەوە و بڕیاریدا سەرجەم مزگەوتەکانی پارێزگاکە بکرێنەوە.

بەپێی بڕیارەکە، پێویستە مزگەوتەکان تەنها لە کاتی وتاری هەینی و نوێژە فەرزەکاندا بکرێنەوە، جگە لە شوێنی نوێژ سەرجەم شوێنەكانی تری ناو مزگەوت بە داخراوی دەمێننەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە نویژخوێنان پابەندی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان بن،پێش جەژنیش بریار لەسەر نوێژی جەژن دەدرێت لە مزگەوتەكاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە مامۆستایانی ئاینیی کراوە، ئەو مزگەوتانەی بەهۆی بچوکیی و قەرەباڵغییەوە توانای جێبەجیکردنی رێنماییەکانیان نییە، با بە داخراویی بمێننەوە.

ھەواڵی زیاتر