لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ، مووچهی فهرمانبهران بۆ مانگی تهمموز دابینكراوه و فەرمانبەران موچەی تەواوەتی وەردەگرن.
ڕۆژی دووشەممە 20-7-2020، عەبدول هادی سەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تەمموز بەتەواوی دابینکراوە، بەڵام هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی وەزارەتی داراییمان نەبیستووە ئایا دەتوانرێت پێش جەژنی قوربان خەرجبکرێت یاخود بەپێی خشتەی جێگیرکراو بۆ هەر وەزارەتێک دابەشدەکرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “دواکەوتنی موچە لە مانگی رابردوو بەهۆی کێشەی هونەری لە پەسەندکردنی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکییەوەبوو، یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان، دواکەوتنی ئاگاداری لە بانکی ناوەند و وەزارەتی دارایی بوو بۆ خەرجکردنی موچە”.