سلێمانی.. مێردمنداڵێک لە شەڕێکدا بە بەرد کوژرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەڕێكدا مێردمنداڵێك دوای بەركەوتنی بەرد بەر سەری گیانی لە دەستداوە .

سامان نادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی بە خەڵكی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازاری 2021 لە شەڕێكدا لە سی مەترییەكەی شاری سلێمانی مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا .
ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەكاتی شەڕێكدا بەرد بەر سەری كەوتووە لەكاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە خوێنی زۆری لێڕۆیشتووە گیانی لەدەستداوە، مێردمنداڵەكە تەمەنی 12 ساڵە ناوی ( ر. هـ) گیانی لەدەستدا.

ھەواڵی زیاتر