عومەری باڵ داخرا

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٦-٣-٢٠٢١ بەھۆی بەکارھێنانی گۆشتی بەستو بۆ دروستکردنی کەباب و تکەی گۆشت و فرۆشتنی بە گۆشتی تازە “فرێش” کە لە کاتێکدا گۆشتی تازە لە ڕوی زانستیەوە تەندروست ترەو بەھای خۆراکی زیاترە بە بەراورد بە گۆشتی بەستو ، ھەروەھا لە ڕوی نرخەوە گۆشتی بەستو زۆر ھەرزانترە کە بە نرخی تازە فرۆشراوە.
بۆیە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی بڕیاردرا بە داخستنی خواردنگەی وەستا عومەری باڵ و گرتنەبەری رێکاری یاسای.

ھەواڵی زیاتر