پاپا لە عێراق قاچی کێ ماچ دەکات؟

پاپا فرەنسیس، لەوەتەی بۆتە پاپی ڤاتیکان لە ٢٠١٣ ەوە، چەند جارێک لە سەردانەکانیدا قاچی دوانزەکەسێک پێکەوە ماچ دەکات.
لەسەردانەکەیدا بۆ باشووری سودان، نوشتایەوە سەر ئەژنۆ و قاچی دوانزە سەرکردەی ناکۆکی ئەو وڵاتەی ماچکرد و تکای لێکردن ئاشتبن و جەنگ ڕاگرن.
لە کاتی کۆچە بەلێشاوەکەی ئاوارە سوریەکاندا بەرەو ئەوروپا، دوانزە پەناهەندەی لە ئایین و نەتەوەی جیاواز کۆکردەو قاچی بۆشتن و کەوتە ماچکردنی قاچیان.
لە سەردانێکیدا بۆناو زیندانیەکانی شاری ڕۆما، دوانزە بەندکراوی لە موسڵمان و مەسیحی کۆکردەوە، قاچیانی شتەوە و ماچی کردن.
کڵێسای کاسۆلیکی بڕوای وایە کاتێک مەسیح لە دوا خوانیدا، هەر دوانزە شوێنکەوتووەکەی کۆکردۆتەوە. پێش نان خواردن قاچیانی بۆ شتون . ئەم بەسەرهاتە لەناو کاسۆلیکیەکاندا بۆتە تەقلیدێکی ساڵانە کە پاپ قاچی دوانزە کەس لە پێش جەژنی لەدایک بوونی مەسیحیدا بشوات. بەڵام پاپ فرەنسیس بەزیادەوە جگە لە جەژنی فوسح، ساڵانە چەندجارێک قاچی دوانزەکەس دەشواتەوە. لەوە زیاتریش لەپێناو ئاشتیدا ماچیان دەکات.
لەم سەردانەیدا بۆ عێراق، کە هاوشێوەی دۆخەکەی باشووری سودانە، دیارنیە پاپ قاچی کێ دەشواتەوە و لەپێناو ئاشتیدا قاچی کام دوانزەکەس ماچ دەکات ؟!

هونەر تۆفیق

ھەواڵی زیاتر