لاهور هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووسێک دەکات

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، ڕۆژنامەنووس هەرێم جەمال بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دەکات و کۆمەلێک ڕەخنەی ئاڕاستەی سیاسەتوانانی سليمانی دەکات، ئەمڕۆ هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت.

هەرێم جەمال بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئاسایشێکی یەکێتی پەلاماری داوم و پێی وتم: “خواشت لە پشت بێ هەر دەتکوژم، چونکە تۆ لەسەر تەلەڤزیۆن قسەت بە حیزبەکەی من گوتوە”.

وتیشی: “ئەو کارمەندەی ئاسایشی یەکێتی کە پەلاماری دام، تەنانەت وتی ناھێلم لەو شارە (سلێمانی) بژیت.

ھەرێم جەمال ئاماژەی بەوەشدا: “پێم وتووە من رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیم، ئیتر لە دەرەوەی دەوامی خۆم کە لە قائیمقامییەتی سلێمانییە، ئازادم چی بڵێم و بکەم، تۆش کە لە دەوامەکەی خۆت تەواو بوویت، ئازادی لەوەی چی بکەیت”.

ھەواڵی زیاتر