سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.4، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەستکرا بە کوتانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
20 کارمەندی بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرت. کارمەندێکی تەندروستیش وەک یەکەم کەس لە هەولێر ڤاکسینەکەی لێدرا.
رۆژی 2021.3.2، كاروانی یەكەمی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی گەیشته ھەرێمی كوردستان، كە 5 ھەزار پێكوتەیە، لەسەر بنەمای بەشی پێداویستی تەندروستی پارێزگاكان، وەزارەتی تەندروستی بڕەكە بەسەر سەرجەم شارەكانی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكات.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
پۆلیس کارتۆنێک ئایپاد دەدۆزێتەوە و بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە
ھەواڵی زیاتر