دوای تۆمەتبارکردنی حکومەت بە دەستوەردان لە دۆسیەی پەرلەمانتار غالب محەممەد لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆکی حکومەت داوادەکات هیچ کەیسێک پشتگوێ نەخرێت، لەوانە کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی.
ڕاگەیێندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لەوانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی. داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان. د.جوتیار عادلگوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2021/3/3