کەمێک لەمەوبەر، دادگایەکی فەڕەنسا بە تۆمەتی گەندەڵی، نیکۆلا سارکۆزی سەرکۆماری پێشووی وڵاتەکەی بە بەندکردن سزاداوە.
نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی، لەلایەن دادگەیەکی پاریسەوە و دوای ساخبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەریدا، یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
سارۆکۆزی کە لە ساڵی 2007 بۆ 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە، تۆمەتبار کرابوو بەوەی هەوڵی پێدانی بەرتیلی بە دادوەرێک داوە و هەوڵی بەکارهێنانی داوە، بەمەش بووە دووەمین سەرکردەی وڵاتەکەی کە لە سەردەمی مۆدێرنی فەرەنسادا تۆمەتباربکرێت بە گەندەڵی.