لە شارەزوور ژنێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.
پاش تۆماركردنی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای‌ وارماوه‌ – عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌وه‌ له‌ناو قه‌زای‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.
له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی‌ (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه‌ تۆمه‌تبار له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی‌ خۆی‌ له‌سێ كه‌سی‌ دزیوه‌.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

ھەواڵی زیاتر