پۆلیسی هه‌ولێر، خه‌ونی مێردمنداڵێکی ژیکەڵەی تەمەن 13ساڵ به‌دیده‌هێنێت، كه تووشی شێرپه‌نجه بووه و لە نەخۆشخانەی نانەکەلی شاری هەولێر چارەسەری وەردەگرێت.
ئه‌و مێردمنداڵه، خەون و ئاواتی ئه‌وه‌یه رۆژێک ببێت بە پۆلیس و خزمه‌ت به پایته‌خت بكات، بۆیه له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه، خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنرا و بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر به ئۆتۆمبێلی پۆلیس و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان له‌ناو شار مایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، رۆژی 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، رێكخراوه‌كه بەهاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر) خەونی منداڵەکەیان بەدیهێناو بۆ ماوەی 3 کاتژمێر بوو بە پۆلیس و لەگەڵ کارمەندەکاندا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس سەردانی شەقام و بازاڕی شاری هەولێری کرد.