ساسان عەونی: دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای گەیاند: شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.
هەروەها گوتی: ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن. هەروەها بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت.

ھەواڵی زیاتر