مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی بەغدا دەکات


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەرکۆنە دەکات و دەنووسێت: “هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا شەرمەزار دەکەم”.
لە بەشێکی تری تویتەکەیدا دەنووسێت: “نێردە دیپلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن، داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن”.

ھەواڵی زیاتر