ئەمڕۆ بڕیارە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێ

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و وەزیری ناوخۆش دەڵێ” بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێ”.
ئەمڕۆ دووشەممە 22-02-2021 لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو، وەک پارێزگاری هەولێر. ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکەین بزانین وەزارەتی تەندروستی چی دەڵێت، دواتر بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ دەدەین.

ھەواڵی زیاتر