گۆڕانکاری لە پرۆژەیاسای بودجە کراوە و پشکی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوت خەرج دەکرێت.
ئەمە دەقی ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە پرۆژەیاساکە کراوە
مادەی دووەم: بڕگەی ئەلف: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی تەواوی نەوتی خاوی بەرهەمهێندراو بە کۆمپانیای سۆمۆ، دوای ئەوەی بەشی ناوخۆ گلدەدرێتەوە، لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت بە خەرجکردنی حەقدەستی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ئەو نەوتەی هەناردە دەکرێت.
بڕگەی ب: حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان بەپێی دەقی یاسایی ئیدارەی دارایی. بڕگەی
جیم: لەکاتی جێبەجێبوونی بڕگەکانی ئەلف و بای ئەم ماددەیە، لەسەر حکومەتی فیدراڵی پێویستە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دیاریکردووە رەوانە بکات.
Rudaw