لە شارەزوور لایەنگرێکی ئەنسارولئیسلام دەستگیرکرا

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ چڕو به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان به‌‌هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌ونوخونی سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان ، توانرا له‌ به‌رواری (7/2/2021) تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت كه‌ له‌ ڕۆژانی پێشووتردا له‌سه‌ر دیواربه‌ندی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه‌ له‌گونده‌كه‌ چه‌ند دروشمێكی گرووپی تیرۆرستی (ا‌نێار لاسلام) ی له‌ناوچووی نوسیبوو.

دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واو ، دواجار گه‌شتین  به‌تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ ‌ناوی (س . م . ق) ، و به‌فه‌رمانی دادوه‌ری  لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوورو به‌پێی مادده‌ی (3 ی تیرۆر ) ده‌ستگیرا .

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئاسایشی شاره‌زوور، له‌ لێكۆلینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و وه‌ك خۆشی ده‌ڵیت، له‌ ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك ووتاری  توندڕه‌ویدا فكره‌ی توندڕه‌وی وه‌رگرتوه‌ و پێیوایه‌ ئه‌وجۆره‌ په‌یكه‌ر و وێنانه‌ دژی ئیسلامن و شركن ” .

له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ دۆسییه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه‌ .

ھەواڵی زیاتر