ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ، پیرۆزبایی بیست و حەفتەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست ” ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین“.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر