قادر عەزیز: ئامادەین بچینە دادگا

نوسینگەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی شەڕی نێوان كوڕەكەی لەگەڵ ئەفسەرێكی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت ئامادەن كێشەكە لەڕێی یاساوە چارەسەر بكەن.

نوسینگەی قادر عەزیز، رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی (3/2/2021) لەكاتێكدا (ئالان)ی كوری هەڤاڵ قادر عزیز بۆ ماڵەوە دەگەرێتەوە لە شەقامی سالم لەلایەن ئەفسەرێكی لیوای پاراستنی سلێمانی و حیمایەكانی بەبێ هیچ پاساوێك تەنگاو دەكرێت، ئەفسەرەكە خۆی بە دەمانچە هەرەشەی لێدەكات و هەرچی جنێو و سوكایەتی هەیە پێی دەكات ، لەگەڵ ئەوەشدا (ئالان) هەرچۆنێك بێت خۆی لە دەستیان رزگار دەكات.

نوسینگەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی روونیشیكردووەتەوە “دیسان هەر بە سەیارەكەیان بە چەكەوە چەند كەسێك بەدوای دەكەون و دەیانەوێ هەرچۆنێك بێت لە ئۆتۆمبێلەكەی دایبەزێنن و ئەزیەتی پێ بگەیەنن، دیسان خۆی لێیان رزگار دەكاتەوە بەپەلە بۆ ماڵەوە دەگەرێتەوە لەماڵەوەش لە كاردانەوەدا بەرامبەر ئەوەی لەگەڵی كراوە بەبێ ئاگاداری باوكی مەفرەزەیەك لە حیمایەكانی ماڵەوە لەگەڵ خۆیدا دەبات و لە بەردەرگای ماڵەكەیان لەگەڵ ئەفسەرەكەدا دەستەویەخە دەبێت و لە وەڵامی تەقەی ئەفسەرەكە و حیمایەكانی شەرە تەقەیەك دروست دەبێت، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ ناكەوێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر