لە ھەولێر باندێکی لەشفرۆشی دەستگیرکران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) به‌ كوردستان24ی راگه‌‌یاند، باندێكی له‌شفرۆشیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن و كه‌سێكی خه‌ڵكی سووریاشی تێدایه‌.

رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر گوتی: “باندێكی له‌شه‌فرۆشیمان ده‌ستگیركردووه‌، ژماره‌ی بانده‌كه‌، (7) كه‌سن، (3) ئافره‌ت و (4) پیاون، سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن، كه‌سێكیان خه‌ڵكی سووریایه‌”.

گوتیشی: “ئه‌و بانده‌ كاری به‌دڕه‌و‌شتییان ده‌ركرد، به‌ مادده‌ی (4)ی له‌شفرۆشی ده‌ستگیركراون، كاری ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌، هه‌ر ئافره‌تێكی باشوور و و ناوه‌ڕاستی عێراق، یان له‌ هه‌ر شوێنێكی دیكه‌، به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زویر ببوایه‌؛ ئه‌و بانده‌ ده‌یانهێنان بۆ هه‌ولێر و كاری به‌دڕه‌وشتییان پێده‌كردن”.

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دوای تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێك، ئه‌و بانده‌ (7) كه‌سییه‌مان ده‌ستگیر كرد و ره‌وانه‌ی دادگا كراون”.

ھەواڵی زیاتر