ڤیدیۆ.. کەسێک لە سلێمانی جامی ئۆتۆمبێل دەشکێنێت و کاڵاکانی ناوی دەبات

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی شاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون .

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبیلەكانیان شكاوەو دزییان لێكراوە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم نوسینگەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوە.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو هەڵگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار لە چەند شوێنێكی جیاواز و لەشاری سلێمانی جامی چەند ئۆتۆمبیلێكی شاكاندووەو دزی لێكردوون .
لە ئێستادا تۆمەتبار (پ ، و ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

https://www.facebook.com/SulaymanyaPolice/videos/775198233106991

ھەواڵی زیاتر